ویکیپیدیا:ویکی خۆشەویستی
ڕواڵەت
ئەم پەڕەیە داڕشتنە. ئامۆژگاریی یەکێک یان زیاتر لە بەشداربووان لەخۆ دەگرێت. ئەم پەڕەیە یەکێک نییە لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا چوونکە یەکدەنگیی لەسەر نییە. |
کرتە لێرە بکە بۆ ئەوەی داڕێژەکانی ویکیدیاری ببینی تا ھاوبەشی بکەیت! |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: خۆشەویستی تۆ بۆ دەستکاریکەران |
ویکی خۆشەویستی، ویکیلۆڤ (یان ویکیدیاری بۆ ئامرازەکە) ئاماژەیە بۆ پیشاندانی ڕۆحی فراوان و لێک تێگەیشتنی یەکتر لە نێوان بەکارھێنەرانی ویکیدا. ئەم بەشە بە تێپەڕبوونی کات پەرەی پێدراوە و داڕێژراوە. لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی لە ڕوانگە جیاوازەکانەوە ھاتوون و پێکەوە لە ویکیپیدیادا کاردەکەن، بنەڕەتخوازانی ئایینی و بیروڕاخوازە دنیاگەراکان، شۆپپارێزخواز و لیبراڵەکان و ئەوانی تر، ئاسانە لە وتووێژەکاندا پێکدا بدەن و شەڕە دەستکاری دروست بکەن، بۆیە ویکی خۆشەویستی پەرەی پێدراوە تا نەرمی نواندن لە خۆشەویستی بوونی ھەبێت.
ھیچ ڕێسایەکی نھێنی نییە بۆ بەدەستھێنانی ویکی خۆشەویستی، بەڵام لێرەدا چەند پێکھاتەیەکی سەرەکی ھەیە:
- ئەتەکێت بپارێزە – ڕێز لە بەشداربووانی تر بگرە.
- بەشداربووانی نوێت زیاتر خۆشبوێت، نەک گازیان لێ بگری.
- سیاسەتەکان پەیڕەو بکە – ئەمە کارکردن لەگەڵ یەکتر ئاسانتر دەکات.
- بیرپاکی – بیرکردنەوەت بەرامبەر ھەمووان باش بێت.
- ئامانجت لە ڕوانگەیەکی بێلایەن بێت – بابەتێک بنووسە کە خەڵک لە ھەموو لایەکەوە بتوانن بیخوێننەوە و لەگەڵیدا ھاوڕا بن.
- سارد بمێنەوە – دەستبەجێ لە کاتی تووڕەییدا کاردانەوەت نەبێ، لەجیاتی ئەوە ھەندێک پشوو وەربگرە، ئەگەر ھەست بە بێزاریی دەکەیت.
- لەبیرت بێت کە ھاوڕێ بەشداربووەکانی دیکەت لە ویکیپیدیا بەشێک نین لە سیستەمی کارپێکردنەکەت، ھەموو کەسێک حەز دەکات ھەستی پێ بکرێت و گرنگی پێ بدرێت. زۆرجار لەکاتی وتووێژدا باشترە بە سوپاسکردن یان شتێکی ئەرێنی دەست پێ بکەیت، ڕەنگە بە سوپاسکردن داواکارییەکەت بەدەستبھێنیت. چەند نموونەیەک:
- «سڵاو، سوپاس بۆ سەرنجەکانت لەسەر دەستکاریکردنەکەم، کە گەڕاندتەوە. زۆر خۆشحاڵم ئەگەر دووبارە سەیری ئەم وەشانە بکەیتەوە (...)، سوپاس بۆ کاتەکەت.»
- «سڵاو، و سوپاس بۆ دەستکارییەکانت لە وتارەکە؛ بەڵام، من باوەڕم وایە ھەڵەیت لەبارەی (...) دەستکارییەکەی من ڕاست بوو، حەز دەکەی جارێکی تر بیخوێنەرەوە، ئەگەر دەتوانیت؟ دووبارە سوپاس.»
بە خۆشحاڵییەوە دەستکاری بکە، و ویکی خۆشەویستی لە ھەموو ئینتەرنێتدا بڵاوبکەرەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە شایەنین!
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- درێژکراوەی ویکی خۆشەویستی (بەڵگەنامەی بەکارھێنەر)
- درێژکراوەی ویکی خۆشەویستی (بەڵگەنامەی بەڕێوەبەر و پەرەپێدەر)
- پۆل:داڕێژەکانی ویکیدیاری