بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ستیڤ بوشێمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(جیاوازی) → پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
ستیڤ بوشێمی

بوشێمی لەساڵی ٢٠١٨دا
لەدایکبوون
ستیڤن ڤینسنت بوشێمی

(١٩٥٧-١٢-١٣) ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
پیشە
چالاکبوون١٩٨٥- تا ئێستا
ھاوسەرجۆ ئاندرێس (ھاوسەرگیری ١٩٨٧؛ ٢٠١٩)
مناڵ(ەکان)١
واژوو

ستیڤن ڤینسنت بوشێمی (لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٧) ئەکتەرێک و دەرھێنەرێکی ئەمەریکیە کەوا پێشتر وەک ئاگرکوژێنەوە کاری کردووە. بوشێمی لە کۆمەڵێک فیلمی بەناوبانگ دەرکەوتووە وەک Parting Glances, New York Stories, Mystery Train, Reservoir Dogs, Desperado, Con Air, Armageddon, The Grey Zone, Ghost World, Big Fish, و The Death of Stalin. ھەروەھا بەوە ناسراوە کە لە زۆربەی بەرھەمەکانی بڕاکانی کۆوێن دەردەکەوێ لەنێویاندا Miller's Crossing, Barton Fink, The Hudsucker Proxy, Fargo و The Big Lebowski. بەدەر لەمەش بەشداریکردووە لە ھەریەک لە ئەنیمەیشنەکانی Monsters, Inc. و زنجیرەی ئەنیمەیشنی Hotel Transylvani.

لە ساڵی ٢٠١٠ تاکو ٢٠١٤، بوشێمی کەسایەتی ئینۆک «نەکی» تۆمپسنی لە زنجیرەی Boardwalk Empireدا بەرجەستە کردووە، کەوا لەو ڕێگایەوە توانی دوو خەڵاتی سکرین گیڵد و گۆڵدن بڵۆب بباتەوە، لەگەڵ دوو پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی، گشتی لە بەشی باشترین ئاکتەری دراما. بوشێمی وەک دەرھێنەریش چالاکیەکی زۆری ھەبووە و ئەڵقەی لە زنجیرەکانی Homicide: Life on the Street, The Sopranos, Oz, 30 Rock و Nurse Jackie دەرھێناوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]