کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان
کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان (بەئەرمەنی: Հայոց ցեղասպանություն) ڕووداوی مێژوویی کوشتنی خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥–١٩١٧ بۆ مەبەستی لە ناو بردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان ڕووی دا.[١] بەپێی بەراوەردەکان نزیک یەک تا یەک و نیو میلیۆن کەس لە خەڵکی ئەرمەنی بە دەستی سپای عوسمانی و عەشیرەتە ھاوپەیمانەکانی کوژراون.[٢]
شێوەی کۆمەڵکوژی
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩١٥ دا و لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمی عوسمانییەکاندا و بەپێی پلانەکانی ئەنوەر پاشا، تەلعەت پاشا و جەمال پاشا و تەشیکلاتی مەخسووسەی عوسمانییەکان (دەزگای ھەواڵگریی عوسمانییەکان) و سوپای حەمدییە لە شارەکانی ئیستەنبول، یوزگات، ئەنقەرە، قەیسەری، موغڵا، وان، سێواس، بدلیس، موش، ئەدەنە، ترابزۆن، ھاتای، ئیزمیر، ئەفیون، ئیزمیت، ئەسکی شەھیر، مانیسا، کاستامۆن و زیاتر لە ٥٠ شار و ناوچەی تری ژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی یەک میلیۆن و ٥٠٠ ھەزار ئەرمەنی کۆمەڵکوژکراون و نزیکەی ٥٠٠ ھەزار ئەرمەنیی تریش لە شوێن و ماڵی حاڵی خۆیان بۆ ناوچە دوورە دەستەکانی وەک دێرزور و بیابانەکانی ناوەڕاستی سوریا ڕاگوێزران.[٣]
بەپێی مێژوونووسان، لێکۆڵەران و ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی توێژینەوە لە بارەی جینۆسایدەوە (IAGS)، زیاتر لە یەک میلیۆن ئەرمەنی بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو کۆمەڵکوژکراون، بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەمدا و بەھۆی جەنگەوە ٣٠٠ ھەزار تاوەکو ٥٠٠ ھەزار ئەرمەنی و زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار تورکیش ژیانی خۆیان لەدەستداوە. ئەو ئامار و زانیارییانەی حکومەتی تورکیا لەلایەن ناوەندە سەربەخۆ و بێلایەنەکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە، چونکە زۆربەی تورکە کوژراوەکان سەرباز بوون نەک ھاووڵاتیی مەدەن و ژن و منداڵ و ھەروەھا ھیچ ھاووڵاتییەکی تورکیش لە شوێن و ماڵ و حاڵی خۆی ڕانەگوێزرابوو.[٣]
ناساندن وەک جێنۆساید
[دەستکاری]بە ئەڵمانیاوە تا ئێستا ٢٤ وڵات کوشتار و کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان لەلایەن حکومەتی عوسمانییەوە بە جینۆسیاد ناساندووە. جگە لەو ٢٤ وڵاتە ئەنجومەنی ئەورووپا و پەرلەمانی ئەوروپاش کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بە جینۆساید قبوڵکردووە.[٣]
جگە لەوەی لە ٤٢ ویلایەتی ئەمریکادا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان بە جینۆساید ناسراوە، ئیدارەی ئەمریکاش لە بریی دەستەواژەی جینۆساید، ئەوەی بەسەر ئەرمەنییەکاندا ھاتووە و بە زمانی ئەرمەنی دەڵێت " Meds Yeghern" کە بە مانای کارەساتی گەورەیە.[٣]
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٥ لە ئۆرۆگوای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان بە جینۆساید قبوڵ کرا.[٣]
ئەو وڵاتانەی تا ئێستا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بە جینۆساید قبوڵکردووە بریتین لە:[٣]
- ئۆرۆگوای ساڵی ١٩٦٥
- قوبرس ساڵی ١٩٨٢
- ئەرجەنتین ساڵی ١٩٩٣
- ڕووسیا ساڵی ١٩٩٥
- کەنەدا ساڵی ١٩٩٦
- یۆنان ساڵی ١٩٩٦
- لوبنان ساڵی ١٩٩٧
- بەلجیکا ساڵی ١٩٩٨
- سوید ٢٠٠٠
- ئیتالیا ٢٠٠٠
- ڤاتیکان ٢٠٠٠
- فەڕەنسا ٢٠٠١
- سویسرا ٢٠٠٣
- سلۆڤاکیا ٢٠٠٤
- ھۆڵەندا ٢٠٠٤
- ڤەنزوێلا ٢٠٠٥
- لیتڤانیا ٢٠٠٥
- پۆلۆنیا ٢٠٠٥
- چیلی ٢٠٠٧
- بۆلیڤیا ٢٠١٤
- کۆماری چیک ٢٠١٥
- نەمسا ٢٠١٥
- سوریا ٢٠١٥
- ئەڵمانیا ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://books.google.com/books?id=2d2eSGCwrZYC&pg=PR6&dq=armenian+genocide+1917&hl=en&ei=RkUzTLLPGd2psQaayOXNBA&sa=X&oi=book_result&ct=result&resnum=7&ved=0CEIQ6AEwBg#v=onepage&q=armenian%20genocide%201917&f=false
- ^ Totten, Samuel, Paul Robert Bartrop, Steven L. Jacobs (eds.). Dictionary of Genocide. Greenwood Publishing Group, 2008. ص 19. ISBN 0-313-34642-9.
- ^ ئ ا ب پ ت ج http://www.nrttv.com/Details.aspx?Jimare=70100[بەستەری مردوو]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان تێدایە. |