ئیکەر براڤۆ
زانیاری کەسی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | ئیکەر براڤۆ سۆلانیلا | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١٥ کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ | ||
جێگای لەدایکبوون | سانت کوگات دێل ڤالێس، ئیسپانیا | ||
باڵا | ١٫٨٢ مەتر | ||
جێگای یاری | ھێرشبەر | ||
زانیاری یانە | |||
تیمی ئێستا | ڕیاڵ مەدرید کاستیا (بە خواستن لە بایەر لیڤەرکوزنەوە) | ||
کاروانی لاوێتی | |||
٢٠٠٨–٢٠١٠ | ئسپلونگێج | ||
٢٠١٠–٢٠٢١ | بەرشەلۆنە | ||
٢٠٢١–٢٠٢٢ | بایەر لیڤەرکوزن | ||
کاروانی پیشەگەری | |||
ساڵەکان | تیم | یارییەکان | گۆڵەکان |
٢٠٢١- | بایەر لیڤەرکوزن | ١ | (٠) |
٢٠٢٢- | ڕیاڵ مەدرید کاستیا (خواستن) | ٠ | (٠) |
ھەڵبژاردە | |||
٢٠١٩–٢٠٢٠ | ئیسپانیای خوار ١٥ ساڵان | ٦ | (١) |
٢٠٢١- | ئیسپانیای خوار ١٧ ساڵان | ١٤ | (١١) |
٢٠٢١- | ئیسپانیای خوار ١٩ ساڵان | ٣ | (٠) |
ئیکەر براڤۆ سۆلانیلا (لەدایکبووی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی ڕیال مەدرید کاستیلا بە خواستن لە بایەر لێڤەرکۆزنەوە.
کاروانی یاریکردن
[دەستکاری]لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لەلایەن بەرشەلۆنە چاودێری کرا لەکاتی یاریکردن بۆ ئیسپلونگێج، براڤۆ چووە لا ماسیا و بەشێک بوو لە ئەکادیمیای لاوان تا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەڵمانی بایەر لیڤەرکوزن واژوو کرد لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١.[١][٢] یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لەگەڵ لیڤەرکۆزن ئەنجامدا وەک یەدەگ لە کۆتایییەکانی یارییەکە ھاتە یاریگا لە دۆڕاندنیان ٢–١ لە جامی ئەڵمانیا بەرامبەر یانەی کارلسروھەر لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.[٣] لە تەمەنی ١٦ ساڵ، ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژدا، براڤۆ بوو بە لاوترین یاریزانی پێکھاتەی یەکەم بوو بۆ لیڤەرکۆزن لە مێژوودا، کە پێشتر بەناوی فلۆران ویرتزەوە بوو.[٤] لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، براڤۆ یەکەم یاری بۆ بایەر لێڤەرکۆزن کرد لە بۆندسلیگا لە یەکسانبوونیان لەگەڵ ھێرتا بەرلین؛ لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ٢٩٨ ڕۆژدا بە ماوەیەکی کەم بوو بە دووەم لاوترین یاریزانی بۆندسلیگا کە یاری بکات و یەکەمیان بۆ بایەر لیڤەرکوزن، پێش ئەوەی لەلایەن ھاوتیمەکەی زیدان سێردیمیرەوە لە ھەمان یاریدا بشکێنرێت.[٥]
لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، براڤۆ تۆمار کرا لەگەڵ فیراسیۆنی پریمێرا (ئیسپانیا)یانەی دووەمی ڕیاڵ مەدرید (کاستیلا)،[٦] بە خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ لە لیڤەرکوزنەوە.[٧][٨]
کاروانی نێودەوڵەتی
[دەستکاری]براڤۆ یاریزانی لاوانی ئیسپانیایە، نوێنەرایەتی ئیسپانیا خوار ١٥ ساڵان و ئیسپانیا خوار ١٧ ساڵانی کردوە.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Promesas de La Masía: Iker Bravo, el '9' ejemplar». Vavel.com (بە spanish). ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «NACHWUCHSSTÜRMER VOM FC BARCELONA VERSTÄRKT U19». bayer04.de. ٢٨ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ GmbH، LigaInsider (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Youngster Iker Bravo feiert Debüt für Bayer Leverkusen». ligainsider.de.
- ^ France-Presse، Agence. «Leverkusen dumped out of German Cup by 2nd-tier Karlsruher». theScore.com.
- ^ «Erst Bravo, dann Sertdemir: Das ist der jüngste Bundesligaspieler der Werkself». ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ «يلعب إيكر برافو مع ريال مدريد كاستيا». الرهان العربي.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «El Leverkusen hace oficial la salida de Iker Bravo hacia el Real Madrid». Cadena COPE. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢.
- ^ «Bayer 04 loan Iker Bravo to Real Madrid». BAYER 04 LEVERKUSEN. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Morales، Christian (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Florentino Pérez controla a Iker Bravo, delantero de 16 años, que se crió en el Barça». Diario Gol (بە ئیسپانی). لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- Pages using the JsonConfig extension
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئەڵمانیا
- خەڵکی ئیسپانی دوور لە وڵاتی خۆیان لە ئەڵمانیا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی ئیسپانی
- یاریزانانی تۆپی پێی ئیسپانی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ٢٠٠٥
- ھێرشبەرانی تۆپی پێ
- یاریزانانی بۆندسلیگا
- وەرزشکارانی پارێزگای بارسێلۆنا
- لەدایکبووانی ٢٠٠٤