تاج لەسەر نان
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
تاج دانان ڕێوڕەسمێکە کە تێیدا پاشا یان شاژن تاجەکە وەک ھێمای حوکمڕانی وەردەگرێت لە دەوڵەتە پاشایییەتەکاندا. لە زۆربەی مەراسیمەکانی تاج دانان لایەنی ئایینی دەردەکەوێت، ھەروەھا لایەنی سیاسیش. ئەمر فەرمییە لە وڵاتە مەسیحییەکان کە زۆرجار ڕێوڕەسم و ئاھەنگەکە بەڕێوەدەبەن. لە کاتی مەراسیمەکەدا فەرمانڕەوای نوێ دەسەڵاتی پاشایەتیش وەردەگرێت. زۆرجار تاج لەسەر نان بە شێوەی ڕۆژاوایی بریتی بووە لە مەسحکردنی پاشا بە ڕۆنی پیرۆز، گرنگی ڕێوڕەسمی مەسحکردن بە ڕۆنی پیرۆز بەدوای ئەو نموونانەدا دێت کە لە کتێبی پیرۆزدا ھاتووە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Coronation scene of Seti I – Painted Relief». web.archive.org. ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاج لەسەر نان تێدایە. |