بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تێد بەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تێد بەندی
تێد بەندی لە ساڵی ١٩٧٨
لەدایکبوون (١٩٤٦-١١-٢٤) ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦
مەرگ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩(١٩٨٩-٠١-٢٤) (٤٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگکورسی کارەبایی
حیزبی سیاسیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
Details
Victims٢٠ کەس پشتڕاستکراونەتەوە، ٣٠ دانی پێداناوە، ٣٦+ گومان دەکرێت
Span of crimes
١٩٧٤–١٩٧٨

تیۆدۆر ڕۆبێرت بەندی (بە ئینگلیزی: Theodore Robert Bundy؛ ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ – ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩) بکوژێکی زنجیرەی ئەمریکی بوو کە لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا و لەوانەیە پێشتریش ژمارەیەکی زۆر ژن و کچی گەنجی ڕفاند و دەستدرێژی کردە سەری و کوشتی. دوای زیاتر لە دە ساڵ لە ئینکاری دانیان بە سی کوشتن ناوە کە لە حەوت ویلایەت لە نێوان ساڵانی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٨ ئەنجامی داوە. کۆی قوربانی ڕاستەقینەی باندی نادیارە، و پێدەچێت بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر بێت. ھۆکارەکەشی خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت (پۆرنۆگراف)ی بووە.[١]

باندی لەلایەن قوربانییە ئافرەتە گەنجەکانییەوە بە قۆز و کاریزماتیک دادەنرا، ئەو سیفەتانەی کە بۆ بەدەستھێنانی متمانە قۆستییەوە. بەزۆری لە شوێنە گشتییەکاندا لێیان نزیک دەبووەوە، خۆی وەک بریندار یان کەمئەندام نیشان دەدا، یان خۆی وەک کەسایەتییەکی دەسەڵاتدار نیشان دەدا، پێش ئەوەی لە شوێنە جیاوازەکاندا بیانگرێت. ھەندێک جار بۆ چەند کاتژمێرێک لە یەک کاتدا دەگەڕایەوە بۆ شوێنی تاوانە لاوەکییەکان و تەرمی شیبووەوەی دەپاراست و کردەوەی سێکسی ئەنجام دەدا تاوەکو بۆگەن بکات یان لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکانەوە دەخوران. بەلایەنی کەمەوە سەری ١٢ لە قوربانییەکانی بڕیبوو، و ھەندێک لە سەرە بڕاوەکانی بۆ ماوەیەک لە شوقەکەیدا وەک یادگاری ھێشتبووەوە. و بە سادەیی شەوانە ھەڵیدەکوتایە سەر شوێنەکانی نیشتەجێبوون و سەری قوربانییەکانی دەشکاند کاتێک خەوتبوون.

سەرەتا لە ساڵی ١٩٧٥ لە ویلایەتی یووتا زیندانی کرا بەھۆی ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر تاوانبارانی پێشووی، باندی بوو بە یەکێک لە تۆمەتبارەکانی لیستێکی درێژخایەن و یەک لەدوای یەکی کوشتنی چارەسەرنەکراو لە چەندین ویلایەتدا. لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ ڕووبەڕووی تۆمەتی کوشتن بووەتەوە، وتی پلانی دوو ھەوڵی ھەڵھاتنی داناوە و دەستدرێژی دیکەی ئەنجامداوە، لەنێویاندا سێ کوشتن، پێش ئەوەی لە کۆتاییدا لە فلۆریدا لە ساڵی ١٩٧٨ دەستگیربکرێت، لە دوو دادگاییکردنی جیاوازی کوشتن لە فلۆریدا سێ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

تێد باندی لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ لەسەر کورسی کارەبایی لە زیندانی ڕەیفۆرد لە شاری ستارک لە ویلایەتی فلۆریدا کۆچی دوایی کرد، ژیاننامەنووس ئان ڕۆڵ بەم شێوەیە وەسفی کردووە: «دەروونپیسێکی سادیست کە چێژ لە ئازارەکانی مرۆڤێکی دیکە وەردەگرێت، و چێژ لە کۆنتڕۆڵکردنی زۆرێک لە قوربانییەکانی وەردەگرێت، تا ئاستی مردن و تەنانەت لەوەش زیاتر». جارێک خۆی بە «ساردترین کوڕێکی سۆزانی دڵ سارد کە ھاوشێوەی نییە». پۆلی نێڵسۆن، ئەندامی پێشووی تیمی بەرگرییەکەی (لە دادگا) نووسیویەتی: «تێد، پێناسەی ئەوپەڕی خراپەکاری و نەگریسی ڕەھا بوو».

یەکەم تاوان

[دەستکاری]

یەکەم تاوان لە ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ ڕوویدا، کاتێک دەرکەوت کە کچێک بە ناوی (لێندا ئان ھیلی) کوژراوە، بەبێ پەنجەمۆر و ھیچ شتێک کە ئاماژە بە بکوژەکە بکات.

بەدواداچوون بۆ تاوانەکان

[دەستکاری]

حاڵەتەکانی دیارنەمانی کچان دووبارە بووەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە لێکچوونێک لە ھەڵبژاردنی قوربانییەکاندا ھەیە. ھەموویان لاواز و سپین و قژیان درێژە و لە ناوەڕاستدا جیاکراوەتەوە، ھاوسەرگیریان نەکردووە و پێش دیارنەمانیان پانتۆڵیان لەبەردا بووە و دوایین جار کە بینراون ھەمیشە شەوانە بووە. باندی تووشی نەخۆشی نەکرۆفیلیا بوو (ئارەزوو و ھەوەسی نەخۆشەکانە بۆ مردووان)، چونکە دوای کوشتنی ئەوان سێکسی لەگەڵ قوربانییەکانیدا کردووە، پاساوی ھێناوەتەوە و دەڵێت شێتی وێنەی پۆرنۆگرافییە. باندی قوربانییەکانی ڕادەکێشا بە وا نیشاندانی کە دەستێکی بریندارە و ھەندێکجاریش وەک پۆلیس یان پیاوێکی ئاگرکوژێنەوە نیشان دەدا. دوای ڕاکێشانی قوربانییەکان بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەی، بە خاکەنازێک لە سەریان دەدات و دواتر دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر قوربانییەکان. ھەروەھا چەند جارێک سەردانی قوربانییەکانی کردووە و ماکیاژی بۆ قوربانییەکان کردووە، دواتر لەگەڵ قوربانییەکان دەخەوێت یان سێکسی لەگەڵدا دەکات. ھەندێک لە شارەزایان دەڵێن باندی لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە دەستی بە کوشتن کردووە. ھەموو قوربانییەکان یەکەم خۆشەویستەکەیان بیردەخستەوە کە جێی ھێشتبوو، ئەویش چەند ساڵێک ھەوڵیدابوو بیگەڕێنێتەوە بێ سوود بوو. و کاتێک دەستی بە کوشتن کرد وازی لە خۆشەویستەکەی ھێنا، ھەروەک چۆن ئەو وازی لێھێنا.

دەستگیرکردن

[دەستکاری]

لە ١٦ی ئابی ١٩٧٥، تێد باندی بە ڕێکەوت دەستگیرکرا دوای ھەفتەیەک دادگاییکردن، دادگا سزای «تێد»ی دا و لە ١ی ئازاری ١٩٧٦دا سزای پانزە ساڵ لە زیندانی پارێزگاکەدا سەپێندرا لە ویلایەتی یووتا. یەکێک لە بەناوبانگترین وتەکانی باندی ئەوەیە کە «ئێمەی بکوژانی زنجیرەیی کوڕەکانتانین، ھاوسەرەکانتانین، ئێمە لە ھەموو شوێنێکین، و نەوەی زیاترتان دەمرن تاکو سبەی».

ھەڵھاتن

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٧٧دا تێد دووجار ھەوڵی ھەڵھاتنی دا بۆ یەکەمجار شکستی ھێنا، بەڵام بۆ جاری دووەم سەرکەوتوو بوو، بە دروستکردنی کونێکی چوارگۆشە لە سەقفی زیندانەکەیدا بە ئامێرێکی بڕینی کانزا، سەرکەوت و چووە نێو کونەکە و لە دەرگای سەرەکی زیندان دەرچوو کاتێک پاسەوانەکە لەوێدا نەبوو، گەیشتە ڕێڕەوی سەرەکی زیندانەکە بۆ ئەوەی جارێکی تر ھەڵبێت، بە بەکارھێنانی یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی لە وەستانی ئۆتۆمبێلێک دزیبووی، پاشان بلیتی فڕۆکەی کڕی بۆ شاری دێنڤەر، شیکاگۆ، و لەوێشەوە بە شەمەندەفەر چووە شاری ئان ئاربۆر لە ویلایەتی میشیگان، تاکو ئۆتۆمبێلێک بدزێت بۆ ئەتلەنتا و بەجێی بھێڵێت بۆ ئەوەی سواری پاسێک بێت کە دەچێتە شاری تالاھاسی ویلایەتی فلۆریدا و لەوێ ٣ کچی دیکەی کوشت.

سزای مەرگ

[دەستکاری]

جارێکی دیکە تێد دەستگیرکرایەوە و ئەمجارەیان بە کورسی کارەبایی سزای مەرگی بەسەردا سەپێندرا، سزاکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩دا جێبەجێکرا، کاتێک بە ٤٠ تاوانی کوشتن تاوانبارکرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Time-Life Books (1992). Serial killers. Internet Archive. Alexandria, Va. : Time-Life Books. ISBN 978-0-7835-0000-3.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تيد بندي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.