بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زوکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شازادە زوکۆ
کەسایەتی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
یەکەم دەرکەوتنوەرزی یەکەم
کۆتا دەرکەوتنئەفسانەی کۆرا
دروستکەرئێریک کۆڵمان، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ
زانیاری
ناسناو(ەکان)
  • زوزو (لەلایەن ئازولا)
  • لیی
  • جۆنیۆر
  • ڕوحە شینەکە
گیانلەبەرئەژدیھای سوور
هاوسەر(ەکان)مەی
خۆشەویستمەی (تا پەڕتووکی دووەم و سێیەم)
نەتەوەنەتەوەی ئاگر

شازادە زوکۆ (دواتر پاشا یان پاشای ئاگر)، (بە چینی: 祖寇؛ Zǔ Kòu) کە بە ڕۆحی شین ناسراوە، کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە بەناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا لەلایەن ئێریک کۆڵمانەوە دروست کراوە و لە زنجیرەکەشدا لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دیزاین کراوە.

زوکۆ شازادەی جێنشینی نەتەوەی ئاگرە و ملکەچپێکەرێکی لێھاتووی ئاگرە، ئەو منداڵی گەورەی پاشای ئاگر،[١] پاشا ئۆزایە و برا گەورەی شازادە ئازولایە. پێش ڕووداوەکانی دەستپێکی زنجیرەکە، زوکۆ لەلایەن باوکییەوە لە نەتەوەی ئاگر دووردەخرێتەوە و پێی دەوترێت کە دەبێت ئەڤەتار بدۆزێتەوە تا شەرەفی خۆی بەدەست بھێنێتەوە،[٢] کە ئەڤەتار دەتوانێت ڕێگری لە پلانی پاشا ئۆزای بکات لە داگیرکردنی جیھان. لەم گەڕانەی شازادە زوکۆشدا لەلایەن مامی، ژەنەڕاڵی خانەنشینکراو ئایرۆو یاوەری دەکرێت.[٣]

کەسایەتی

[دەستکاری]

زوکۆ کارەکتەرێکی ئاڵۆزە کە کۆمەڵێک خووڕەوشت و بیروباوەڕ و ڕەفتاری دژبەیەک نیشان دەدات. لە سەرەتای گەڕانیدا بۆ ئەڤەتارەکە، وەک شازادەیەکی نەتەوەی ئاگر، لووتبەرزە و کەسانی تر بە کەمتر لە خۆی دەزانێت. ھەرچەندە لە ھەمان کاتدا ھەستێکی گەورەی دادپەروەری ھەیە و ڕەتیدەکاتەوە خەڵک وەک کۆیلەی نەتەوەی ئاگر سەیر بکرێت.[٤] ھەندێک لەو ڕەفتارانەی زوکۆش بۆ دڵڕەقی باوکی دەگەڕێتەوە کاتێک لە دایکی و نیشتمانەکەی دووریخستەوە و ئەرکێکی قورسی خستە سەر شانی.[٥]

زوکۆ کاتێک لە کۆبوونەوەی پاشا ئۆزای لە ھۆڵی کۆبوونەوەی ڕاوێژکارەکانی نەتەوەی ئاگر، بێ وەرگرتنی مۆڵەت قسە دەکات و ڕووبەڕووی توڕەیی پاشای ئاگر دەبێتەوە کە لە ھەمان کاتشیدا باوکییەتی؛ بۆیە لەگەڵ مامیدا لە شانشینی ئاگر دووردەخرێنەوە و ئەرکی دۆزینەوەی ئەڤەتاری پێ دەسپێردرێت بۆ گەڕاندنەوەی شەرەفی لای پاشای ئاگر.[٦]

گەشتەکەی زوکۆ بە دوودڵی و ھەستێکی ڕوخاو دەست پێدەکات بۆ گرتنی ئەڤەتار ئانگ، پێی وایە ئەوە شەرەفە لەدەستچووەکەی دەگەڕێنێتەوە و دڵی باوکی بەدەست دەھێنێتەوە و دەتوانێت ببێتە شازادەی جێنشین لە نەتەوەی ئاگر،[٧] بۆیە لەگەڵ مامیدا دەست دەکات بە شوێنکەوتنی ئەڤەتار،[٨] سەرەڕای ئەوەی ماوەی سەدەیەکە ئەڤەتارەکە ونبووە،[٩] بۆیە ڕووبەڕووی جیھانێک دەبێتەوە کە زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە دەیتوانی خەیاڵی بکات.[١٠]

دواتر ئەم گەڕانەی بۆ ئەڤەتارەکە دەگۆڕێت بۆ ھاوپەیمانییەکی چاوەڕواننەکراو لەگەڵ ئانگ و تیمی ئەڤەتار، ئەمەش وا دەکات زوکۆ ئەو بیرکردنەوە ڕق و داگیرکاریانەی کە لە شانشینی ئاگر فێری ببوو وازلێبێنێت و دژی باوکی بجەنگێت.

دوای چەندین ڕووبەڕوو بوونەوە و شەڕکردن و گەیشتن بە پایتەختی شانشینی ئاگر، بە یارمەتی ڕێنمایییەکانی ئایرۆ، و تیمی ئەڤەتار، پاشای ئاگر، ئۆزای دەبەزێندرێت و زوکۆ دەسەڵاتی شانشینەکە دەگرێتە دەست و دەبێتە پاشای ئاگر و جەنگی سەد ساڵەی نەتەوەکانی جیھان کە نەتەوەی ئاگر لێی بەرپرسیار بوو، کۆتایی پێدێنێت.[١١]

درەختی خێزان

[دەستکاری]
پاشا یاسۆری ئاگر
نەوەی دواتر
پاشا گۆنروی ئاگر
نەوەی دواترباوانی ھوازۆمامی ھوازۆ
سولان خاتوونپاشا چایروی ئاگرھوازۆ خاتوونمنداڵەکانی ھوازۆ
زۆروی پاشای ئاگرچایژینکۆلین
نەوەی دواتر
پاشا تایسۆی ئاگر
پاشا سۆزینی ئاگرشاژنە زەیسانئەڤەتار ڕۆکوتامین
پاشا ئازولۆنی ئاگرئیلاژینزوکڕینا
ئایرۆپاشا ئۆزای ئاگرشاژنە ئورسائێکیم
شازادە لو تینپاشا زوکۆی ئاگرشازادە ئازولاکیی
پاشا ئیزومی ئاگر
ژەنەڕاڵ ئایرۆی دووەمکچی ئیزومی
کلیل:
ڕەنگ دەربارە
  پاشای ئاگر

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Kisu | Additional Crew, Actor, Stunts». IMDb (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Golden، Emily (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «The Power of Redemption: Prince Zuko's Arc». Golden May Editing (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Zuko». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Maher، John (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «The Best Redemption Arc in Television History, Examined». The Dot and Line (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Bassi، Isha (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «I'm Still Not Over Zuko's Redemption Arc On "Avatar: The Last Airbender"». BuzzFeed (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ LightEcoJak. «Zuko – Avatar: The Last Airbender / The Legend of Korra Guide». IGN (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «Avatar: The Last Airbender». The Mary Sue (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ Padron، Armando. «Avatar The Last Airbender». The Highway Herald. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ Atchison، Drew (٢ی ئازاری ٢٠٢١). «Avatar: The Last Airbender – The 10 Best Things Zuko Ever Did». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ «Avatar: The Last Airbender – Zuko / Characters». TV Tropes. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ Fowler، Haylee (٩ی ئازاری ٢٠٢٠). «Character Analysis: Prince Zuko». TheBlondeAdventurer (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.