ستیڤ کوگان
ستیڤن جۆن "ستیڤ" کوگان (لەدایکبووی ١٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٥) ئەکتەرێکی بەڕیتانیە.ستیڤن لەساڵانی ١٩٨٠ەکان دەستی کردووە بە کاری هونەری و کاری ڕێکخەری دەنگی کردووە.لەساڵی ١٩٩٩ ستیڤن هەستا بە درووستکردنی کارەکتەرێکی تایبەت بەخۆی بەناوی "ئالان پاتریج" کە تیایدا بۆ ساڵانی داهاتوو سێ جار بۆ خەڵاتی بافتا پاڵێورا و توانی دووانیان بباتەوە.لەساڵی ٢٠١٣ش ستیڤن گەڕایەوە بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ئالان پاتریج لە فیلمی (Alan Patridge : Alpha Papa)دا بەشدار بوو ، کە فیلمەکە بۆ چەندان هەفتە لە بۆکس ئۆفیسی بەڕیتانی یەکەم بوو.
ستیڤ بەشداری چەندان فیلمی گەورەی هۆڵیوودی کردووە لەوانە :سیانەی فیلمی (Night at The Museum) (Around The World in 80 Days) ، و لەپاڵ ئەکتەر ڕۆبێرت داونی جونیۆر لە فیلمی (Tropic Thunder) ، لەپاڵ ئەکتەر ویل فێرێل لە فیلمی کۆمێدی (The Other Guys) و چەندان فیلمی تر.
ستیڤن بۆ فیلمی (Philomena) بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و بافتا و خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا وەک نووسەری فیلمەکە. بەزۆری فیلمەکانی ستیڤن کۆمێدین و لە سینەمای بەڕیتانی هەوادارێکی زۆریان هەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ستیڤ کوگان تێدایە. |
- وتارە ھەتیوەکان لە ئەیلوول ٢٠٢١
- لەدایکبووانی ١٩٦٥
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئینگلیز
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئینگلیز
- سیناریۆنووسانی ئینگلیز
- زیندووان
- کاسۆلیکە ڕۆمانیەکانی پێشوو
- براوەکانی خەڵاتی باشترین نمایشی کۆمیدیای پیاوانی بافتا (تەلەڤیزیۆن)
- کەسایەتییە بەڕیتانییەکان بە ڕەگەز ئێرلەندی