بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل یان پرسی فەلەستین زاراوەیەکە بۆ ئاماژەدان بە ناکۆکی سیاسی و مێژوویی و کێشەی مرۆیی لە فەلەستین کە لە ساڵی ١٨٩٧ (یەکەمین کۆنگرەی زایۆنیستی) دەستی پێکردووە تا ئێستا. بە بەشێکی سەرەکی دادەنرێت لە ململانێی عەرەب و ئیسرائیل، و قەیران و شەڕەکانی دەرئەنجامی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.[١]

ئەم ململانێیە لە بنەڕەتدا پەیوەستە بە سەرھەڵدانی زایۆنیزم و کۆچی جوولەکەکان بۆ فەلەستین و نیشتەجێبوون لەوێ و ڕۆڵی زلھێزەکان لە ڕووداوەکانی ناوچەکەدا. ھەروەھا پرسی فەلەستین لە دەوری پرسی پەنابەرانی فەلەستینی و شەرعییەتی دەوڵەتی ئیسرائیل و داگیرکردنی زەوییە فەلەستینییەکان لە چەند قۆناغێکدا دەسوڕێتەوە. کۆمەڵکوژییەکانی دەرئەنجامی دژ بە فەلەستینییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدان لە دژی دەوڵەتی عیبری و دەرکردنی زۆرێک لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ھەندێکیان مێژوویی بوون؛ وەک بڕیارنامەی ژمارە ١٩٤ و بڕیارنامەی ژمارە 242.[٢]

ئە م ململانێیە لەلایەن زۆرێک لە شرۆڤەکاران و سیاسییەکان بە مەسەلەی ناوەندی ململانێی عە رەب و ئیسرائیل و ھۆکاری قە یران و گرژییەکانی ئە م ناوچە دادەنرێت. ھەرچەندە ئەم ململانێیە لە ناوچەیەکی جوگرافیای تاڕادەیەک بچووکدا ڕوودەدات، بەڵام بەھۆی تێوەگلانی زۆرێک لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان تێیدا سەرنجی سیاسی و میدیایی زۆری پێدەدرێت و زلھێزە گەورەکانی جیھان زۆرجار تێوەگلاون بەھۆی چڕبوونەوەی لە ناوچەیەکی ھەستیار لە جیھان و پەیوەندییەکەی بە پرسە کێشەدارەکانەوە کە لووتکەی قەیرانەکان لە جیھانی ھاوچەرخدا پێکدەھێنن وەک ململانێی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا، پەیوەندی نێوان ئایینە جوولەکە و مەسیحییەکان و ئیسلامییەکان، پەیوەندییەکانی عەرەب لەگەڵ ڕۆژاوا و گرنگی نەوتی عەرەبی بۆ وڵاتانی ڕۆژاوا، گرنگی و ھەستیاری پرسی جوولەکەکان لە شارستانییەتی ڕۆژاوا، بە تایبەت دوای جەنگی جیھانی دووەم و ھۆلۆکۆستی جوولەکەکان، پرسەکانی دژە جوولەکەگەرایی، و ھێزەکانی فشاری لۆبی جوولەکەکان لە جیھانی ڕۆژاوا. لەسەر ئاستی عەرەبی، زۆرێک لە بیرمەندان و تیۆریستەکان و تەنانەت سیاسەتمەدارانی عەرەب، پرسی ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل بە پرسی ناوەندی و قەیرانی ناوچەکە دەزانن، زۆرجار ھەندێک بیرمەند دەیبەستنەوە بە پرسەکانی ڕێنێسانسی عەرەبی، پرسەکانی ڕژێمە تۆتالیتارییەکان، و لاوازی دیموکراسی لە جیھانی عەرەبیدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ما أبرز المحطات التی مرت بھا القضیة الفلسطینیة؟». BBC News عربی (بە عەرەبی). 2023-11-29. لە 2024-07-08 ھێنراوە.
  2. ^ Dpr 3. «موجز لتاریخ القضیة الفلسطینیة». لجنة الأمم المتحدة المعنیة بممارسة الشعب الفلسطینی لحقوقە غیر القابلة للتصرف (بە عەرەبی). لە 2024-07-08 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)