ڕانیار گرانیت
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ڕانیار گرانیت | |
---|---|
Ragnar Arthur Granit | |
لەدایکبوون | ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ Riihimäki |
مەرگ | ١٢ی ئازاری ١٩٩١ (٩٠ ساڵ ژیاوە) ستۆکھۆڵم |
گۆڕ | Turku Cemetery |
زانکۆ |
|
پیشە | Neuroscientist، پزیشک، pedagogue، مامۆستای زانکۆ، فیزیۆلۆجیناس |
شوێنکار | |
مناڵ | Michael Granit |
باوان | |
خەڵاتەکان |
|
ڕانیار ئارسەر گرانێت (بە ئینگلیزی : Ragnar Arthur Granit ؛ لە دایکبووی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ - مردووی ١٢ی ئازاری ١٩٩١)[١] زانایەکی فینلەندی سویدی بووە و لە ساڵی ١٩٦٧ خوڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە [٢]، لە ٣٠ ئوکتۆبەری ساڵی ١٩٠٠ لە فینلەندا لەدایک بووە، ساڵی ١٩١٨ کاتێک کە ھێشتا قوتابی بووە بەشداری لەجەنکی ئازادکردنی فینلەندا کردووە، لە ساڵی ١٩١٩ لە ئەکادیمیای ئابۆ لەچەند خولێکی ھاوینەدا یاسای خوێندووە دواتر بڕیاریداوە زانستی کەسایەتی بخوێنێ کە ئەو کاتە دەچۆیە بواری زانستی مرۆڤایەتییەوە و لەھەمان کاتدا بەشی پزیشکی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٢٣ بڕوانامەی ماجستێری لەفەلسەفە بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٩٢٤ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بزاری پزیشکیدا وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٢٦ وەکو موعید لە پەیمانگای فسیۆلۆجیا دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری پزیشکیدا بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٢٨ ڕانیار گرانێت ڕۆشتووە بۆ ئینگلتەرا و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە کارگەی ئەلسێر تشارلز شیرنگتۆن لە شاری ئەکسفۆرد کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٢٩ بۆ ساڵی ١٩٣١ لە دامەزراوەی جۆنسۆنی سەر بە زانکۆی بنسلڤانیای ئەمریکی لەبواری فیزیای پزیشکیدا کاری کردووە کاتێکیش کە لە ساڵی ١٩٣٥ گەڕاوەتەوە بۆ فینلەندا وەکو مامۆستا لە زانستی کارەکانی ئەندامی لەش کاری کردووە. ساڵی ١٩٤٠ کاتێک کە فینلەندا لەلایەن یەکێتی سۆڤێتەوە کاراوەتە ئامانجی سەربازی ڕانیار گرانێت دوو ڕێگای لەبەردەمدا بووە یەکییەکیان بڕوات بۆ زانکۆی ھارفاردی ئەمریکی یاخود بڕوا بۆ پەیمانگای کارۆلنسکای سویدی، ئویش بەباشی زانیوە بڕوا بۆ کۆبنھاگنی پایتەختی سوید و لە پەیمانگای کاڕۆلنسکا درێژی بەخوێندو و توێژینەوەکانی بدات و ھەر لەھەمان ساڵ ڕەگەزنامەی سویدی وەرگرتووە ئەمەش ڕێخۆشکەرێک بووە بۆی تاکو بەبێ دڵەڕاوکێ درێژە بە توێژینەوەکانی بدات دوور لە جەنگ کە تاکو ساڵی ١٩٤٥ لە فینلەندا بەردەوام بووە .[٣] لەدوای تەواوبوونی جەنگەوە ڕانیار گرانێت ژیانی لەنێوان وڵاتە کۆنەکەیی و وڵاتە تازەکەی دابەشکردووە، کاتێکیش کە لە ساڵی ١٩٣٥ خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە ڕایگەیاندووە کە ئەم خەڵاتە بەبێ جیاوازی دەگەڕێتەوە بۆ ھەردوو وڵاتی فینلەندا و سوید، ھەروەھا خەڵاتی جۆراوجۆری جیھانی پێبەخشراوە و تاکو خانەنشین بووە بەدەیان پلەی زانستی وەرگرتووە و خزمەتی پێشکەش بە زانست و مرۆڤایەتی کردووە. ڕانیار ئارسەر گرانێت لە ١٢ مارسی ساڵی ١٩٩١ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە سوید کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Ragnar Granit Facts». nobelprize. لە 26ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1967». nobelprize. لە 26ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Ragnar Granit - Biographical». nobelprize. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە 26ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕانیار گرانیت تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- ئەو دەستپێکانەی پێویستیان بە خاوێنکردن ھەیە
- شێوەزاری وتارەکانی ویکیپیدیا
- لەدایکبووانی ١٩٠١
- مردووانی ١٩٩١
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی
- لەدایکبووانی ١٩٠٠
- ئەندامە بیانییەکانی کۆمەڵگای شاھانە
- بیانییە پەیوەندیدارەکان بە ئەکادیمیایی نەتەوەیی بۆ زانست