کریپتۆکۆکۆس
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کریپتۆکۆکۆس (بە ئینگلیزی: Cryptococcus) سەر بە خێزانی کەرووی کۆلەکەیییەکانە و چەندین جۆری جیاوازیی ھەیە. بەڵام بەناوبانگترینیان (Cryptococcus neoformans)ە کە زۆر مەترسیدارە و دەبێتە ھۆی نەخۆشی توند؛ بەھۆی ئەو پێکھاتە شێوە کەپسولییە جەلاتینییەی کە ھەیەتی لە پێکھاتەی دیواری خانەکەیدا. ٣٧ جۆری دیکەش لە کریپتۆکۆکۆس نەخۆشخەر و نیشانەی مەترسیدار دروست دەکەن لە مرۆڤدا.
گواستنەوە بۆ مرۆڤ
[دەستکاری]کەرووی کریپتۆکۆکۆس نیۆفۆرمانس لە ڕیگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە کەسی توشبوو یاخود خواردنی میوە و شتی پیس بوو دەگوازرێتەوە یانیش پاشەڕۆی باڵندەکان. ئەوەی شایەنی باسە کە ئەم کەرووە بەھۆی سپۆرەوە زۆربەی جار لە ھەوادا دەگوزارێتەوە و دەچێتە کۆئەندامی ھەناسە و دەبێتە ھۆی ھەوکردنی سییەکان بەڵام زۆر بە دەگمەن.
نیشانەکان
[دەستکاری]کەرووی کریپتۆکۆکۆس نیۆفۆرمانس دەبێتە ھۆی (ھەوکردنی پەردەی مێشک و ھەوکردنی توند - تا - سەرئێشە - ھەستیاری بە ڕووناکی - نالەباری لە جوولە و بیرکردنەوە - ئازاری ماسولکە بە تایبەت مل …)
چارەسەر
[دەستکاری]لە درەمانخانەکان جۆرەھا دژە کەروو ھەیە کە کاریگەری باشیان ھەیە و پێویستە لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆر بدرێن بە نەخۆش بەڵام گرنگترینیان بۆ دژی ئەم کەرووە بریتین لە (amphotericin B بە تێکەلی لەگەڵ flucytosine) و پێویستە نەخۆش بۆ ماوەیەکی درێژ دەرمانی دژە کەرووی fluconazole بەکاربھێنێت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی پاک بێتەوە لەم کەرووە. ئەو کەسانەی کە بەرگری لەشیان نزمە و لاوازە بە تایبەت توشبوانی ئایدز و شێرپەنجە زۆر ھەستیارن بۆ ئەم کەرووە و دەبێت زۆر بە باشی ئاگایان لەخۆیان بیت.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریپتۆکۆکۆس تێدایە. |
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |