ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینێ
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینێ | |
---|---|
وڵاتی وەرزش | گینێ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | گینێ |
ڕاهێنەر | Michel Dussuyer |
کاپتن | Naby Keïta |
خاوەن | Guinean Football Federation |
وێبگە | http://www.feguifoot.com/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | GUI |
ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی گینیا (بە فەڕەنسی: Équipe de football du Guinée) نوێنەرایەتی گینێ دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی گینێ سەرپەرشتی دەکرێت.[١][٢] ھەرگیز ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات.[٣][٤] باشترین ئەنجامیان لە مێژووی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکان بەدەستھێنان بەدەست ھێنانی پلەی دووەم بوو لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٧٦. ھەڵبژاردەکە لە چوار پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا (٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٥) گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی. ھەڵبژاردەکە ئەندامی ھەردوو یەکێتی تۆپی پێی فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقایە. یەکەم یاری تۆپی پێی پیشەگەرانەی خۆی لە یارییەکی دۆستانەدا لە دەرەوەی یاریگا لە ٩ی ئایاری ١٩٦٢ ئەنجامدا و بە ئەنجامی ٢–١ لە بە ھەڵبژاردەی تۆگۆ دۆرا. لە ساڵی ١٩٦٣ بۆ یەکەمجار بەشداری پاڵەواتنەکانی گەیشتن بە جامی ئەفریقا کرد.
دابینکەری جل و بەرگ
[دەستکاری]کۆمپانیا | ماوە |
---|---|
ئێرنس | ٢٠١٤–٢٠١٦ |
سندیۆ | ٢٠١٧ |
ماکرۆن | ٢٠١٨–٢٠٢٠ |
ماسیتا | ٢٠٢١–٢٠٢٢ |
پوما | ٢٠٢٢–ئێستا |
ڕێزلێنان
[دەستکاری]پاڵەوانێتی و جامی تر
[دەستکاری]- جامی ئەمیلکار کابرال
- پاڵەوان (٥): ١٩٨١، ١٩٨٢، ١٩٨٧، ١٩٨٨، ٢٠٠٥
- پلەی دووەم (١): ١٩٨٩
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Guinea - Detailed squad 2023». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Guinea - Club profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Guinea - Guinea - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway». int.soccerway.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «FIFA». www.fifa.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینێ تێدایە. |