دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٧٣٬٠٢٣ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
ڕۆبێرت جەیمز فیشەر (بە ئینگلیزی: Robert James Fischer، لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٤٣–١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) گەورەمامۆستای شەتڕەنجی ئەمریکی و یازدەھەمین پاڵەوانی جیھانی شەترەنج بوو. ئەو وەک منداڵێکی بلیمەت لە شەترەنجدا، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەمین لە کۆی ھەشت پاڵەوانێتی ئەمریکای بردەوە کە ڕیکۆردێکی نوێ بوو. لە ساڵی ١٩٦٤دا، بە ئەنجامی تەواوی ١١–٠ سەرکەوت، کە تاکە ئەنجامی تەواو بوو لە مێژووی ئەو پێشبڕکێیەدا. لە ساڵی ١٩٧٢دا، بۆ پاڵەوانێتی جیھان خۆی ئامادە کرد و بە ئەنجامی ٦–٠ بەسەر مارک تایمانۆڤ و بێنت لارسێندا زاڵ بوو. دوای بردنەوەی یارییەکی تری پاڵاوتن دژی تیگران پێترۆسیان، فیشەر لە یاری کۆتاییدا لە ڕێکیاڤیک، ئایسلەندا، بەسەر بۆریس سپاسکی سۆڤیەتیدا سەرکەوت. ئەم بەرەنگاربوونەوەیە وەک ڕووبەڕووبوونەوەیەکی شەڕی سارد لە نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتدا باسکرا و سەرنجی جیھانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا زیاتر لە ھەر پاڵەوانێتییەکی شەترەنجی پێش یان دوای خۆی.
لە ساڵی ١٩٧٥دا، فیشەر ڕەتی کردەوە نازناوەکەی بپارێزێت کاتێک نەتوانرا ڕێککەوتن لەگەڵ فیدە (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەترەنج) لەسەر مەرجەکانی یارییەکە بکرێت. لە ئەنجامدا، ڕکابەری سۆڤیەتی ئەناتۆلی کارپۆڤ بە شێوەیەکی خۆکار وەک پاڵەوانی جیھان ناونرا. دواتر فیشەر لە بەرچاوی گشتی ون بوو، ھەرچەندە ھەندێک ھەواڵی ڕەفتاری نائاسایی دەردەکەوتن. لە ساڵی ١٩٩٢دا، جارێکی تر دەرکەوتەوە بۆ بردنەوەی یارییەکی نافەرمی دژی سپاسکی. ئەم یارییە لە یوگۆسلاڤیا ئەنجام درا، کە لەو کاتەدا لەژێر گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو. بەشداریکردنی بووە ھۆی ناکۆکی لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا، کە ھۆشداری پێدا کە بەشداریکردنی لەو یارییەدا پێشێلکردنی بڕیارێکی جێبەجێکردنە کە سزاکانی ئەمریکا بەسەر یوگۆسلاڤیادا دەسەپێنێت. حکوومەتی ئەمریکا لە کۆتاییدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد؛ دواتر، فیشەر وەک کۆچبەرێک ژیا. لە ساڵی ٢٠٠٤دا، لە ژاپۆن دەستگیر کرا و بۆ چەند مانگێک ڕاگیرا بەھۆی بەکارھێنانی پاسپۆرتێک کە حکوومەتی ئەمریکا ھەڵیوەشاندبووەوە. لە کۆتاییدا، بە یاسایەکی تایبەت لە پەرلەمانی ئایسلەندا، ھاووڵاتیبوونی ئایسلەندی پێ بەخشرا، کە ڕێگەی پێدا تا کاتی مردنی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەوێ بژی.
فیشەر چەندین بەشداری درێژخایەنی بۆ یاری شەترەنج کرد. کتێبەکەی بە ناوی "٦٠ یارییە بیرەوەرییەکانم"، کە لە ساڵی ١٩٦٩دا بڵاو کرایەوە، وەک خوێندنەوەیەکی گرنگ لە ئەدەبیاتی شەترەنجدا دادەنرێت. لە نەوەدەکانی سەدەی بیستدا، سیستەمێکی کاتی گۆڕدراوی شەترەنجی تۆمار کرد کە زیادکردنی کاتی دوای ھەر جووڵەیەک دەگرتەوە، کە ئێستا کردارێکی ستانداردە لە پێشبڕکێ و یارییە گرنگەکاندا. ھەروەھا داھێنەری شەترەنجی ھەڕەمەکی فیشەر بوو، کە بە ناوی "شەتڕەنج ٩٦٠"یش ناسراوە، جۆرێکی شەترەنجە کە شوێنی سەرەتایی پارچەکان بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی لە ٩٦٠ شوێنی جیاوازدا دادەنرێت.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٦ی تشرینی دووەم – دۆناڵد ترامپ (لە وێنەکەدا) لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا سەرکەوت.
- ٢٠ی تشرینی یەکەم – ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداریی ٣٨ حیزب و لایەن بەڕێوەچوو.
- ١٦ی تشرینی یەکەم – یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لەلایەن ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیلەوە کوژرا.
- ١٠ی تشرینی یەکەم – ھان کانگ، شاعیر و ڕۆماننوسی کۆریی باشووری خەڵاتی نۆبێلی وێژەی پێبەخشرا.
- ٩ی تشرینی یەکەم – دێمیس ھەسابیس و جۆن ئێم. جامپەر بۆ کارەکانیان لە بواری پێشبینیکردنی پێکھاتەی پرۆتین و دەیڤد بەیکەر بۆ کارەکانی لە دیزاینی پرۆتینی لێکدانەوەییدا، خەڵاتی نوبێلی کیمیایان پێبەخشرا.
- ١٩٢٢ – مستەفا کەمال ئەتاتورک بەشێوەیەکی فەرمی چووەسەر کورسیی دەسەڵات لە تورکیا، دوای گرتنەدەستی دەسەڵاتیش ڕاستەوخۆ کەوتە دژایەتیکردنی نەتەوەی کورد.
- ١٩٩٠ – خەڵکی کوێت بڕیارێکی حکوومەتی بەعسیان ڕەتکردەوە، بە گۆڕینی ناسنامەی کوەیتی بە ناسنامەی عێراقی، بۆیە حکوومەتی عێراق ناچاربوو، مۆڵەتەکە بۆ ماوەی مانگێک درێژ بکاتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
- ٢٠٠٠ – ئەحمەد کایا (لە وێنەکەدا) کاتێک بۆ سازکردنی کونسێرت لە پاریس بوو، لە شوێنی حەوانەوەی خۆی، کۆچی دوایی کرد و، لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس «پیرلاشیز» بەخاک سپێردرا.
- … کە مەزندەی گۆڵدباخ یەکێک لە کۆنترین کێشەکانی بیرکارییە کە تا ئێستاش شی نەکراوەتەوە و نەسەلمێندراوە؟