ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXII. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | یەکێتیی سۆڤیەت |
جێ | مۆسکۆ |
پۆتانی شوێن | ٥٥°٤٢′٥٦″N ٣٧°٣٣′١٣″E |
لە پێش | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ |
لە دوای | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ |
ژمارەی چاپ | 22 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٩ی تەممووزی ١٩٨٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣ی ئابی ١٩٨٠ |
Officially opened by | لیۆنید برێژنێڤ |
Oath made by | Nikolai Andrianov، Aleksandr Medved |
Torch lit by | Sergei Belov |
بەختدار | Misha |
بەشداربوو | Vladimir Milić |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/moscow-1980 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1980/ |
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ (بە ڕووسی: Летние Олимпийские игры 1980؛ بەفەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و دووەم و بەشێوەیەکی گشتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ ناسراوە) ڕووداوێکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوون کە لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ، یەکێتی سۆڤیەت، ڕووسیای ئێستا بەڕێوەچوو. ئەم ئۆڵۆمپیادە یەکەم یاری بوون کە لە وڵاتێکی بلۆکی ڕۆژھەڵات ئەنجامدرا، یەکەم بۆنەی ئۆڵۆمپیاد و تەنھا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە کە لە وڵاتێکی زمان سلاڤی قسەکەردا بەڕێوەچوو. ھەروەھا یەکەمجار بوو کە لە وڵاتێکی کۆمۆنیستیدا ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەچوو.[١][٢]
لە یارییەکانی مۆسکۆدا ھەشتا وڵات نوێنەرایەتیان ھەبوو، بەڵام ٦٦ وڵات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە تەواوی بایکۆتی یارییەکانیان کرد، بەھۆی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانستانەوە. ھەندێک لە وەرزشوانانی ئەو وڵاتانەی بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد (لەدەرەوەی ئەو ٦٦ وڵاتەی بەتەواوی بایکۆتییان کردبوو) لەژێر ئاڵای ئۆڵۆمپیاد (تیمی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی) بەشدارییان لە یارییەکان کرد.[٣] لە بەرامبەردا دواتر یەکێتی سۆڤیەت بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ی لە لۆس ئەنجلەس کرد. یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای زێڕ و کۆی گشتی بەدەستھێناوە، وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات لە کۆی ٢٠٣ مەدالیای زێڕ، ١٢٧ مەدالیایان بەدەستھێنا.
ھەڵبژاردنی وڵاتی خانەخوێ
[دەستکاری]تەنھا دوو شار خۆیان کاندید کرد بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ کە مۆسکۆ و لۆس ئانجلەس بوون. دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی یەکێک لەو شارانە لە لە ٧٥ەمین دانیشتنی IOC لە ڤییەنا لە نەمسا لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ ئەنجامدرا. لە کۆتاییدا مۆسکۆ بۆ میوانداری کردنەکە ھەڵبژێردرا و لۆس ئانجلۆس بۆ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤خۆی بەربژێر کردەوە و دەرچوو.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Goldstein، Richard (1999-04-26). «Lord Killanin, Olympic Leader, Dies at 84». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2022-05-24 ھێنراوە.
- ^ «1980 Moskva Summer Games | Olympics at Sports-Reference.com». web.archive.org. ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Cousineau، Phil (2003). The Olympic odyssey: rekindling the true spirit of the great games. Internet Archive. Wheaton, Ill. : Quest Books. ISBN 978-0-8356-0833-6.
- ^ «Eugene Register-Guard – Google News Archive Search». news.google.com. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
- دەروازەی یەکێتی سۆڤیەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ تێدایە. |