عوسمان عەبدولعەزیز
مەلا عوسمان عەبدولعەزیز ناوی تەواوی عوسمان عەبدولعەزیز کوڕی محەممەد کوڕی مستەفایە، یەکێکە لە زانایانی ئایینی کوردستانی باشوور و بە تایبەتی شاری هەڵەبجە. دامەزرێنەری حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانە لە ساڵی ١٩٨٧.[١]
ژیانی
[دەستکاری]مەلا عوسمان لە ساڵی ١٩٢٢ز لە گوندی پریسی سەروو لە ھەڵەبجە لە خێزانێکی دیندار لەدایکبووە. باوکی مەلا عەبدولعەزیز مامۆستای مزگەوتی گوندی پریس بووە و حوجرە و فەقێی ھەبووە. مەلا عوسمان سەرەتای خوێندنی لە گوندی پریس و لە حوجرەکەی باوکی دەست دەکات بە خوێندن و وانەی قورئان و زمانی عەرەبی و فارسی و چەندین وانەی تری وەک نەحو و سەرف لای باوکی و فەقێکانی باوکی دەخوێنێت. پاشان لە گوندەکەی خۆیانەوە دەڕوات بۆ گوندی تریفە و لای مامۆستا مەلا ساڵح عەبدولکەریم (مەلا ساڵحی گەورە)، کە ئامۆزای خۆی بوو ھەموو زانستە سەرەکییەکان دەخوێنێت.
مەلا عوسمان تا تەمەنی ١٨ ساڵی ھەموو زانستە دینی و زمانییەکانی تەواو کردووە، پاشان لە ساڵی ١٩٣٥ز لای مەلا عەبدولعەزیزی باوکی ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت. مەلا عوسمان لە ژیانیدا زیاتر لە (٥٠) ساڵ دەرسی وتووەتەوە و خزمەتی مزگەوتەکانی کوردستان کردووە.
لە ڕێکەوتی ١٢ی ئایاری ١٩٩٩ دا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی بە قەرەباڵغیەکی نەدیدە ھێنایانەوە بۆ ھەڵەبجە لەلای (عەتیە)ی خێزانی و شەھید زوبەیری کوڕیدا بەخاک سپێردرا.[١]
بەرهەمەکانی
٢_شەرحی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری
٤_شەرحی فەرموودەکانی سەحیحی موسلیم
٣_تحفة الإخوان في علوم القرآن[٢]
سەرچاوە
[دەستکاری]- بەرنامەی لاپەڕەکانی تەمەن لە کەناڵی سپێدە- مەلا عوسمان عەبدولعەزیز ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
پەراوێز
[دەستکاری]- ^ ئ ا «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ تەفسیری ڕامان لە مانا و مەبەستی قورئان، ئەحمەد کاکە مەحموود، چاپ ساڵی ٢٠٢٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عوسمان عەبدولعەزیز تێدایە. |