پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان
پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان | |
---|---|
ناوی فارسی | پیشمرگان کرد مسلمان |
دامەزرێنەر | محەممەد برووجێردی |
دامەزراندن | ١٩٧٩ |
ئایدۆلۆژیا | لایەنگری لە حکوومەت خومەینیزم ئیسلامی سیاسی دژایەتیی حیزبە کوردییەکان دژایەتیی کوردایەتی |
شوێنی سیاسی | ڕاست |
ئایین | ئیسلام (سوننە) |
ئینتیمای نیشتمانی | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لقی بەسیج |
پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان | |
---|---|
پیشمرگان کرد مسلمان بەشدار لە ناکۆکیی ئێران و کورد | |
ساڵانی چالاکیی | ١٩٧٩–ئێستا |
شوێنگەسەرەکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران |
ھێز | نادیار |
ھاوپەیمانان | ئێران |
دوژمنان | ناوەندی ھاوکاری حدکا |
جەنگەکان/شەڕەکان | سەرھەڵدانی دوای شۆڕش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، شەڕی ئێران و عێراق، تێکھەڵچوونی ئێران و پژاک |
پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان ھێزێکی میلیشیای سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بەمەبەستی شەڕ لەگەڵ چەکدارە کوردەکان لەکاتی سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزرا. محەممەد برووجێردی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران لە ڕێکخستنی ئەو ھێزانە لە دژی حیزبە کوردییەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو.[١]
ئەو ھێزە میلیشیایە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بێجگە لە بەشداریکردنی لە ھەر شەڕێک لە دژی حیزبە کوردییەکان، لە سەرکوتکردنی ھەر جۆرە سەرھەڵدان، ڕاپەڕین و خۆپیشاندانێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆڵی ھەبووە کە لە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بوون، لەوانەش سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لە ساڵی ٢٠٢٢.[٢]
پاڵنەرەکان
[دەستکاری]زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەبنە پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان، پاڵنەر و کێشەی ئابوورییان ھەیە. ھەروەھا بەشێکی بەرچاو لەم کەسانە لەلایەن حکوومەتەوە پارە و وامی زۆریان دەدرێتە. بۆ نموونە لە شوباتی ٢٠٢٤، سەرۆکی دەستەی پەیوەندیدارەکانی سپای بەیتولموقەدەسی کوردستان ڕای گەیاند کە ئامانجی ئەوان خەڵاتکردتی ٤،٦٠٠ پێشمەرگەی کوردی موسڵمانە و ھەتا ئەوکات بە ٤٨٣ بنەماڵەی ئەم کەسانە وامی ١٥ ملیارد تەمەنییان داوە، کە بە دۆلاری ئەوکات دەبوو نزیکەی ٢٦٥،٠٠٠ دۆلار.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران و ھاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵێک لە کوردە موسڵمانەکان بە بیروڕای ئیسلامی دەستیان بە چالاکی کرد و بۆ یەکەم جار ئەحمەد موفتیزادە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، ناوی پێشمەرگەی موسڵمانی لەسەر دانان. ئەو کەسانە ڕۆڵێکی گرینگیان لە شەڕی دژی حیزبە کوردییەکاندا ھەبووە و بەھۆیەوە لەلایەن بەشێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پارتە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان وەکوو «جاش»[٤] یان «خۆفرۆش»[٥] ناسراون.
لە ئێستادا حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئەو کوردە چەکدارانەی کە لە لقەکانی بەسیج و سپای پاسداران ئەندامن بەو نازناوەوە دەناسێنێت. ئەو کەسانە دژی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شەڕ دەکەن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «نقش شهید بروجردی در بسیج پیشمرگان کُرد/ روایتی از تشییع پیکر مسیح کردستان» (بە فارسی). defapress.ir. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «پیشمرگهای مسلمان کُرد علیه تجزیهطلبان» (بە فارسی). فرهیختگان.
- ^ «اقوام مختلف ایران پایه افتخار و سربلندی کشور هستند» (بە فارسی). کوردپرێس. ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «پێشمەرگەی موسڵمان " یان جاش و خۆ فروشەکانی نیشتمان !». ئاسۆی ڕۆژھەڵات. ٥ی ئایاری ٢٠١٥. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «پێشمەرگەی موسڵمان، یان خۆفرۆشانی خۆوڵاتی ( کاوە بەھرامی)». کوردستان میدیا. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێشمەرگە کوردە موسڵمانەکان تێدایە. |