بۆ ناوەڕۆک بازبدە

من دەفکرم، واتە ھەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستەواژەی من دەفکرم، واتە ھەم (بە لاتینی: Cogito, ergo sum) وتەیەکی فەیلەسوف و بیرکاریزانی فەرەنسی، ڕێنێ دێکارتە کە وەرگێڕانەکەی بە کوردی دەبێتە «من بیر دەکەمەوە، کەواتە بوونم ھەیە». وتەکە لە بنەڕەتدا بە فەرەنسی دەرکەوتووە کە je pense, donc je suis بووە و لە نووسینەکەی «ئاخاوتن دەربارەی مێتۆد» (بە داڕێژە:ئینگلیزی)دا ھاتووە، بۆ ئەوەی کەوا زۆرتر خوێنەری ھەبێت وەک ئەوەی ئەگەر بە لاتینی بنووسرایە.[١] دواتریش لە «پرەنسیپەکانی فەلسەفە»دا بە لاتینی ھەر ھاتووە.

دەربارەی گرنگی وتەکە و ساتە وەختی دەرکەوتنی، بێرتراند ڕەسڵ پێی وایە سەرەتای گۆڕانکاری فەلسەفی لە بیرکردنەوەی دەستەییەوە بۆ تاکگەرایی لەم وتەیەی دیکارت دا دەر ئەکەوێت.[٢] پاشخانی ئەم گۆڕانکاریەش لە دەستەییەوە بۆ تاکگەرایی کە حەراری جۆرە "مرۆڤپەرستی"یەکەی وەک ئاینی سەردەم پێناسەی دەکات،[٣] ڕەسڵ دەی گەڕێنێتەوە بۆ پرۆتێستانیزم کە یەکەم جار بانگەشەیان کرد کە ئەکرێ "شوڕا هەڵە بن و تاک ڕاست بن."[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Scientific Revolution von William E. Burns | ISBN 978-0-87436-875-8 | Fachbuch online kaufen – Lehmanns.de». www.lehmanns.de (بە ئەڵمانی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «History of Western Philosophy». Routledge & CRC Press (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Nast، Condé (٧ی شوباتی ٢٠٢٠). «Yuval Noah Harari's History of Everyone, Ever». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.